Telegram Group & Telegram Channel
نەژداری پێغەمبەی درودی خوای لێبێت ، لە دایکبوونی ، شیر خواردنی .

نەژادی پێغەمبەر ; زاتی پاکی ناوی محمدە کوری عبداللە کوڕی عبدالمطلب پێشی دەگوترێ { شیبە الحمد } کوڕی هاشم کوڕی عبدالمناف { ناوی المغیرە } بووە . کوڕی قوصەی پێی گوتراوە { زەید } کوڕی کیلاب کوڕی { مرە } کوڕی کەعب ، کوڕی لوئەی کوڕی غالب کوڕی فیهری کوڕی { مالك }ی کوڕی { الضر }ی کوڕی کەنانە کوڕی خوزەیمەی کوڕی مودرکەی کوڕی { ئەلیاس }ی کوڕی موضەری کوڕی نزاری کوڕی مەعەدی کوڕی عەدنان .

تا ئێرە نەژادی { پێغەمبەر درودی خوای لێبێ } کۆڕای لەسەرە ، لەوە بەرەو ژوور راجیایی تێدایە و جێگای مشت و مڕە و ناتوانی لێی دڵنیابی . وەڵێ ئەوەی جێگا متمانەیە و گومانی لێ ناکرێ ، ئەوەیە عەدنان لەنەوە و ئەولادی حەزرەتی ئیسماعیلە ; کە پێغەمبەرێکی ئولولعەزمە و کوڕی حەزرەتی ئیبراهیمە { سەڵات و سەلامی خودایان لەسەر بێت } هەروەها شک و گومانیش لەوە دانیە کە پەروەردگار پێغەمبەری خۆی لە پاکترین هۆز و گەورەترین بنەماڵە و پاکترین نژاد هەڵبژاردوە . تۆزقاڵێکیش چڵکی کوفر و بتپەرستی سەردەمی نەزانی لە نژادی نیە .
ڕۆژگاری لە دایک بوونی ڕێکەوتی ساڵی ڕووداوی فیلی کردووە ، ئەو ساڵەی ئەبڕەهەی حەبەشی هەوڵی ڕوخانی کەعبەی دا ، لەشکری زۆر و جەڕاڕی تێدا هینایە سەر مەککە و فیلی ئامادەکردبوون بۆ ڕوخانی ماڵی کەعبە ، بەڵام خودا پیلانەکەی لەناو برد و ئاواتەکەی زیندە بە چاڵکرد و { طەیرەن ئەبابیلەی } کردنە ئامرازی لەناوچونی ئەبرەهە و لەشکرەکەی .
بە هەتیوی لە دایک بوو ، کاتێک باوکی لە دنیا دەرچوو ئەم هێشتا کۆرپەلەی دوومانگانە بوو لە سکی دایکیدا ، بۆیە کە لە دایک بوو باپیری { عبدالمطلب } لە ئامێزی خۆی گرت و تەدارەکی لەدایکبوونی لە ئەستۆ گرت . دایەنی بۆ گرت . ئەوەبوو لەسەر دابوو نەریتی عەرەب دایە دەست ئافرەتێک لە هۆزی بەنی سعد ; کە پێیان دەگووت { حەلیمەی کچی ئەبو ذٶیب } . ژیاننامە نوسانی پێغەمبەر درودی خوای لێبێت کۆڕایان هەیە لەسەر ئەوە کە دەڤەر و ناوچە و لادێیەکانی هۆزی بەنو سەعد لەوسەر و بەندەدا توشی کێشە و گرفتی وشکە ساڵی و گرانی و قات و قڕی هاتبوون ، ئاژەڵیان شیریان تێداب نەبوو ، کشت و کاڵ و گیا و گژیان وشک بوو بوو . هەر ئەوەندە حەزرەتی موحەمەد { منداڵی تازە لە دایک بوو } لە ماڵ و منزڵی حەلیمەدا جێگیر بوو ، لە باوەشی حەلیمەدا ئارامی گرت و گۆی مەمکی ئەو دایکە شیردەرەی مژی . بە بەرەکەتی ئەو زاتە ساوایە هۆبەی حەلیمە و دەڤەر و ناوچەی دەوروبەریان هەرزانی تێکەوت بارانی ڕەحمەتی لێباری ، شیوو دۆڵ و دەشت و سارای ئەو دەڤەرە سەوز بووە ، لەوەڕ زۆر بوو ، ئاژەڵیان بەیانی ئاراستەی لەوەڕگا دەکرا و ئێوارە بە تێری و گوانی پڕ لە شیرەوە دەگەڕایەوە . هەر لە سەردەمی مناڵی و مانەوەی لەناو هۆزی بەنی سەعددا ڕووداوی لەتکردنی سنگی بەسەرداهات ، دوای ئەوە هێندارایەوە لای دایکی ئەو کاتە تەمەنی پێنج ساڵان بوو .
کە تەمەنی گەشتە شەش ساڵان خاتوو ئامینەی دایکی کۆچی دوایی کرد ، ئەجار حەزرەتی محمد کەوتە باوەشی { عبدالمطلبی } باپیریەوە ، بەڵام زۆری نەبرد باپیرەی دڵسۆزیشی کۆچی دوایی کرد ، ئەوکاتە { حەزرەتی محمد درودی خوای لێبێت } تەمەنی هەشت ساڵان بوو ، ئیتر ئەبو طالبی مامی گرتیە لای خۆی و سەرپەرشتی کرد .

{ وەرگیراوە لە کتێبی محمد سعید البوطی }
{ نوسین و بڵاوکردنەوەی لەلایەن کەناڵی گەوهەری ئیسلام }

tg-me.com/Taalim_Quran_al_karim/4549
Create:
Last Update:

BY تعليم القرآن الكريم📚

Warning: Undefined variable $i in /var/www/tg-me/post.php on line 280

Share with your friend now:
tg-me.com/Taalim_Quran_al_karim/4549

View MORE
Open in Telegram

تعليم القرآن الكريم Telegram | DID YOU KNOW?

Date: |

The SSE was the first modern stock exchange to open in China, with trading commencing in 1990. It has now grown to become the largest stock exchange in Asia and the third-largest in the world by market capitalization, which stood at RMB 50.6 trillion (US$7.8 trillion) as of September 2021. Stocks (both A-shares and B-shares), bonds, funds, and derivatives are traded on the exchange. The SEE has two trading boards, the Main Board and the Science and Technology Innovation Board, the latter more commonly known as the STAR Market. The Main Board mainly hosts large, well-established Chinese companies and lists both A-shares and B-shares.

تعليم القرآن الكريم from us

Telegram تعليم القرآن الكريم📚
FROM USA